ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

لاپۆرتا چاوی لە گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچە

Yariga App

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەموو ئامانجێکی ئەوەیە هاوینی داهاتوو بتوانێت ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری لاوەکەی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام لە ئەگەری سەرنەکەوتن لەم گواستنەوەیە، ئەو کات دۆشان ڤلاهۆڤیچ هێرشبەرەکەی یانەی فیۆرێنتینا دەکاتە ئامانج.

جێرارد رۆمیرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، سەرۆکی بلاوگرانا بە هەموو شێوەیەک بۆ هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بورووسیا دۆرتمۆند دەدات، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە، کارەکەی هەندێک بۆ ئەو ئەستەم کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ئەگەری سەرنەکەوتن لەم گواستنەوەیە، ناوبراو هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی یانەی فیۆرێنتینا بدات.

خوان لاپۆرتا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی هالاند کۆبووەتەوە و، بە راشکاوانە گوتوویەتی کە ئەو یاریزانە ئامانجی ئەوانە، بەڵام تێچووی ئەو یاریزانە گەورەترین کێشەیە بۆ ئەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button