ئیتاڵیا

هاندەرانی لازیۆ بۆ ئەستێرەیەکی یانەکەیان: بەزووترین کات یانەکەمان جێبهێڵە

Yariga App

یاریگا-هاندەرە سەرسەختەکانی لازیۆ (ئەڵتراس) بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە فرانسیسکۆ ئاکەربی بەرگریکار دەکەن یانەکە جێبهێڵێت.

ئاکەربی ٣٣ ساڵ  لە یارییەکەی بەرامبەر جەنەوا گۆڵێكی تۆمارکرد و دوای ئەوە لە کاتی ئاهەنگگێڕان بە دەست هێمای “ششش”ی بۆ هاندەران کرد تاوەکو بێدەنگبن چونکە پێشتر رەخنەیان لە ئاستی گرتبوو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە

“ئاکەربی پیاوێکی بێ شەرەفە، بەزووترین کات ئەم شارە جێببهێڵە، ئەوەی کردت جێگەی لێخۆشبوون نیە ، یاریزانی ئە رۆژە لە کاریگەری خۆپیشاندان تێناگەن، ئێمە تەنانەت دژی نێستا، میهالۆڤیچ وەستاوینەتەوە، ئێمە چووینەتە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان دژی سوکایەتی چەند یاریزانێک کە زۆر لە تۆ گەورەتربوون. چیتر ئێرە شوێنی تۆ نیە”.

فرانسیسکۆ لە ٢٠١٨ەوە یاری بۆ لازیۆ دەکات و پێشتریش یاری بۆ ساسۆلۆو، کیێڤۆ، میلان، جەنەوا ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button