ئیتاڵیا
یانەیەکی خولی ئیتاڵی راهێنەرەکەی دوورخستەوە
یاریگا-یانەی ئودێنزی ئیتاڵی رایگەیاند لوکا گۆتی راهێنەر لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
بەگوێرەی سکای سپۆرت، گۆتی و جیۆفی یاریدیدەدەری بانگهێشتی ئۆفیسی جینۆ پۆزۆی بەڕێوبەری گشتی کراون و لەوێ بە گۆتی گوتراوە تۆ چیتر راهێنەری یانەکە نیت و جیۆفی بەشێوەیەکی کاتی شوێنەکەی تۆ پڕدەکاتەوە.
گۆتی پێشتر خۆی یاریدەدەربوو تاوەکو ئودێنزی لە ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار کرایە راهێنەری یەکەمی یانەیەکی پلەیەک.
ئودێنزی لەم وەرزەدا چوار بردنەوە، حەوت بەرامبەربوون و شەش دۆڕانی هەبوو لە نێوان خولی پلە یەک و جامی ئیتاڵیادا.