ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید باس لە ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

بارسێلۆنا و ڕونالد كومان لە بارودۆخێكێ خراپدان و چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی پشووی نێودەوڵەتیدا خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا كومان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دووربخاتەوە.

سەبارەت بە ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا پرسیار لە خۆسێ ماریا گۆتی ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید كرا و لە وەڵامدا ووتی: بۆ نا؟ ئەگەر گرێبەستێكی بۆ بڕوات لەلایەن یانە كەتەلۆنییەكەوە ئەوا ئامادە دەبێت وەریبگرێت.

هەروەها ووتیشی: هەندێك كات ئەنجامی خراپ تەنها لە ئەستۆی ڕاهێنەردا نیە ، بەڵام بێگومان بەرپرسی یەكەمە.

سەبارەت بە چاڤی ئەستێرەكەی پێشووی هێڵی ناوەندی یانە شاهانەكە ووتی: ئەگەر وەك هەمان شێوەی یاریزانی بێت ئەوا ڕاهێنەرێكی نایاب دەبێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button