ئیتاڵیا
ووردەکاری شەڕەکەی ئالێگری و مۆراتا
یاریگا-شەوی رابردوو لە یاری نێوان یوڤێنتۆس و جەنەوا، گرژی کەوتە نێوان ئەلڤارۆ مۆراتا و ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر.
مۆراتا لەم وەرزەدا تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە و شەوی رابردوو لە نیوەی دووهەمدا گۆڕانکاری پێککرا، ئالێگری لە کاتی هاتنە دەرەوەی ئەو یاریزانە دەبینێت ناڕازییە لە هاتنە دەرەوە پاڵێکی پێوەدەنێت و بە دەنگی بەرز پێی دەڵێت “فاوڵێکت دا بەوان و دەبێت بێدەنگ بیت”. پاشان مۆراتا دەڵێت “چیم کردووە؟؟”.
دوای یارییەکە پرسیاری ئەو رووداوە لە ئالێگری کرا و ئەویش وتی “بەنیاز نەبووم مۆراتا دابنیشێنم چونکە باش یاری دەکرد سەرەڕای گۆڵ نەکردن بەڵام زۆر گفتوگۆی دەکرد و دواتر کارتێکی زەردی وەرگرت و بڕیارەکەم گۆڕی؛”.
یۆڤی بە دوو گۆڵی کوادرادۆ و دیبالا یارییەکەی بردەوە.