ڤلاهۆڤیج ئەو ئەستێرەیەی وەک پێویست باس ناکرێت
یاریگا-تادێت دوشان ڤلاههۆڤیج ژمارەی گۆڵەکانی کەڵەکە دەکات و ئامارەکانی لە ریزی باشترینەکانی ئەم وەرزەیە بەڵام وەک پێویست لەلایەن میدیاکان گرنگی پێنادرێت.
هێرشبەرە سڕبییەکە تەمەنی تەنها ٢١ ساڵە و لە ١٥ یاری ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی خاوەنی ١٢ گۆڵ و دوو ئەسیستە. لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی چوار گۆڵی تۆمارکردووە و توانیان لەسەر پشتی پۆرتوگال راستەوخۆ خۆیان بگەیەننە جامی جیهانی.
١٦ گۆڵەکەی دوشان زیاترە لە گۆڵەکانی یاریزانە لاوە رکابەرەکانی وەکو ڤینیسیوس، ئێمباپێ و هالاند لەم وەرزەدا تا ئێستا.
سەرەڕای ئەوەی وەک پێویست گرنگی بەتواناکانی ئەو یاریزانە نادرێت بەڵام سەرنجی چەند یانەیەکی بەلای خۆیدا راکێشاوە، وەکو یانەکانی ئارسناڵ و تۆتنهام، کۆتا زانیارییەکانیش ئاماژەبەوە دەکەن تۆتنهام نزیکترینە لەو یاریزانە, پێشبینی دەکرێت نرخی لە دەورووبەری ٧٠-٨٠ ملیۆن یۆرۆدابێت.