یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی پێكانی سێرجی ڕۆبێرتۆی ئیسپانی و یاریزانی یانەكەی ڕاگەیاند.
لە كۆتا ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی بارسێلۆنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەنفیكا ڕۆبێرتۆ نەیتوانیوە ڕاهێنان ئەنجام بدات.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە كەتەلۆنییەكە ڕایگەیاند كە سێرجی ڕۆبێرتۆ لە ماسولكەكانی ڕانی ڕاستیدا هەستی بە ئازاكردووە و لە یاریەكانی داهاتووی یانەكە بێ بەش دەبێت و گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان پەیوەستە بە زوو چاكبونەوەی.
لە یاریەكەیان بەرامبەر بەنفیكا بارسێلۆنا پێوویستی بە بردنەوەیە تا مەترسی سەرنەكەوتنی نەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو.