ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی دیکە پێشکەش بە ئێمباپێ دەکات

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، داوا لە کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکەی دەکات بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری شازادەکان وەکو دوایین هەوڵەکانی بۆ رازی کردنی هێرشبەری یانەکەیان، داوایان لێکردووە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی تەنها یەک وەرز نوێ بکاتەوە و، دواتر دەستبەرداریدەبن و ئامانجیشیان ئەوەیە بێ بەرامبەر دەستبەرداری نەبن، بەڵام ئەو یاریزانە هیچ وەڵامێکی نەبووە.

ئێمباپێ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئەگەر ئامادەنەبێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەو کات بێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button