دانیمارک: بەردەوام دەبین لە دژایەتی قەتەڕ
یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی دانیمارک رایدەگەیەنێت گەیشتنیان بۆ جامی جیهانی قەتەڕ مانای ئەوە نیە بێدەنگ دەبن لە ئاست ئەو زوڵم و نادادپەروەرییانەی قەتەڕ دەیکات بەرامبەر کرێکاران و مافەکانیان.
لە بەیاننامەکەی قەتەڕدا هاتووە لەسەر درێسی وڵاتەکەیان پەیامێک دەنوسن دژی قەتەڕ و بەردەوام دەبن لە رەخنەکانیان، هەروەها دەشڵێن کەمترین گەشت دەکەن بۆ ئەو وڵاتە تاوەکو نەبنە هۆکاری ریکلام و بانگەشە بۆ قەتەڕ. دانیمارک گەیشتنی بە جامی جیهانی بە دەرفەت دەخوازێت تاوەکو فشاری زیاتر بخاتە سەر ئەو وڵاتە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە رێکخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ رایگەیاند راپۆرتێکی ٤٨ پەڕەیی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی ئەو کرێکارانە دەکات کە لە جامی جیهانی دا ئیش دەکەن لە قەتەڕ و لە بارودۆخێکی سەختدان چونکە رێگەی رۆیشتنیان پێنادرێت، شایستەکانیان وەرناگرن و شوێنی مانەوەشیان خراپە.