یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو چەند یاریزانێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، یەکێک لەو یاریزانانەش ویلفرێد ندێدی لە یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزیە.
رۆژنامە وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، بەم دواییە کارگێری شاهانەکان لەسەر داوای کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان، پەیوەندیان بە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی یانە ئینگلیزیەکە کردووە و، ئەویش یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە کە سەڕەرای ئەوەی ندێدی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام شاهانەکان ئامادن تێچووی هەڵوەشاندنەوەی پێشکەش بە لێستەر سیتی بکەن.