ئەفریقا
سادیۆ مانێ تووشی پێكان هات
یاریگا-
سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لەیاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر تۆگۆ.
لە ئێستادا مانێ پەیوەندی بە هەڵبژاردەكەیەوە كردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری پالاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر تۆگۆ لە خولەكی 28 یاریەكەدا مانێ تووشی پێكان هات و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.
چاوەڕوان دەكرێت سەنیگال لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا جۆری پێكانەكەی مانێ و ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا بكات.