یاریگا–
نیکلاس سولێ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، دوای بانگهێشتکردنی یاریزانەکان بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەمەبەستی بەشداری کردن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەمیان کراوە و ئەنجامی یەکێکیان پۆزەتی بووە و، ئەو یاریزانەش نیکلاس سولێیە. ئەم لەکاتێکدایە کە ئەو یاریزانە دووەمجارە تووشی پەتاکە دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بەم هۆیەوە راهێنانەکانی بەیانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەکەیان بەڕێوەنەچووە.