یاریگا–
لە دوایین یەکەی ئامادەکارییان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر ئێلچێ، لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی بەشداری کرد و، بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت.
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانە مەدریدیەکە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەکەی گووتی ” مۆدریچ دوای ئەوەی یاری رابردوو بەرامبەر ئۆساسۆنا بەهۆی ئازارەوە بەشداری نەکرد، دوای یارییەکە بە تەواوەتی بەشداری راهێنانەکانی کردووە و، هیچ کێشەیەکی نیە و بۆ یاری داهاتوومان ئامادە دەبێت ”.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە بڵاویان کردەوە، لە دوایین یەکەی ئامادەکاری ئەو یانەیە، بێنزێما و ڤینیسیۆس بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان نەکردووە و گومان لەسەر بەشداری کردنیان دەکرێت.