یاریگا-
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گورزێكی كوشندەی بەركەوت دوای ئەوەی هێرشبەر و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەیان ئیرلینگ هالاند تووشی پێكان بوو.
ماركۆ ڕۆزی ڕاهێنەری زەردەواڵەكان ڕایگەیاند هالاند بەهۆی پێكانەكەیەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك لە یاریگاكان دادەبڕێت.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەرمینیا بینفیلد ڕۆز ووتی: هالاند بەشداری یاری ئەرمینیا بینفیلد ناكات ، ئەو تووشی پێكان بووە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك دوور دەكەوێتەوە.
بەهۆی پێكانەوە هێرشبەرە نەرویجیەكە نەیتوانی بەشداری یاریەكانی هەڵبژاردەكەی بكات و لە ئێستاشدا ڕاهێنەری دۆرتمۆند دووپاتیكردەوە دووبارە پێكانەكەی سەریهەڵداوەتەوە.