ئه‌وروپائیسپانیا

ئەگوێرۆ: زۆر لە مێژە چاوەڕوانی ئەم ساتە دەكەم

یاریگا-

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە یەكەم دەركەووتنی بە درێسی بلاوگراناوە.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤالینسیای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

ئەگوێرۆ لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ووتی: زۆر دلخۆشم بە یەكەم دەركەووتنم ، زۆر لە مێژە چاوەڕوانی ئەو ساتە دەكەم ، گرنگترین شت بردنەوە بوو ، هاندانی هاندەران باوەڕپێنەكراو بوو.

هەروەها ووتیشی: بە كاتێكی ناخۆشدا تێپەڕیم كاتێك پێكانم هەبوو نەمتوانی بەشداری بكەم.

سەبارەت بە فاتی ووتی: ئەو یاریزانێكی لاوی لێهاتووە من زۆر دڵخۆشم بە هەبوونی پێویستە هاوكاری بكەین تا ئاستی زیاتر بەرەو پێشەوە بڕوات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button