ئیتاڵیا
ساری باسی هۆکاری شکستەکە گەورەکەیان دەکات
یاریگا-ئەمڕۆ لازیۆ لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا تووشی شکستێکی گەورەهات و راهێنەرەکەیان روونکردنەوە دەدات.
تیمەکەی ماوریزیۆ ساری هەفتەی پێشوو توانی شکست بە رۆمای خۆزێ مۆرینهۆ بهێنێت بەڵام ئەمڕۆ ٣-٠ بەرامبەر بۆلۆنیا دۆڕان.
ساری دوای یارییەکە وتی “ئێمە لە بارێکی خراپدا دەستمان پێکرد و لە هەموو رووییەکەوە بەتاڵ بوون، بۆلۆنیا زیندووبون و ئامادەبوون بە پێچەوانەی ئێمە”.
مەبەست لە قسەکانی ساری، یاری خولی ئەورووپا بوو رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە رووسیا و دواتریش لەگەڵ گەڕانەوەدا راستەوخۆ بەرەو بۆلۆنیا گەشتییان کرد.