یاریگا-
ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر گرانادا.
بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری گرانادای كرد و یاریەكەشبە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
لە دوای یاریەكە كومان ووتی: پێش یاریەكە بیرمان تەنها لە بردنەوە دەكردەوە ، بەڵام بە خراپی دەستمان پێكرد و یاریەكی سەخت بوو بۆ ئێمە.
هەروەها ووتیشی: ڕکابەرەکەمان بە ئەنقەست کاتیان بەفیڕۆدەدا دوای تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن لەخولەکی دووەمەوە بۆشاییان بەجێنەهێشت و ئەمەش بۆ ئێمە زۆر زەحمەت بوو لەکاتی یارییەکەدا باشتربووین ، ئێمە شێوازی یاریکردنمان گۆڕی و جەختمان لەسەر ناردنی هێرش لە باڵەکان کردەوە، هەموو وزەی خۆمان بەكارهێنا بۆ ئەوەی گۆڵی یەكسان بوون تۆمار بکەین، زیاترمان دەویست ، بەڵام بەدەستهێنانی خاڵێک لە هیچ باشترە.
سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ بلاوگرانا ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: لە ئێستادا باسی داهاتووم ناكەم.