خووله‌کانی دیکە

” رۆناڵدۆ هێرشبەرەکانی مانچێستەر یونایتدی نیگەران کردووە ”

Yariga App

یاریگا
دێمیتار بێرباتۆڤ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بولگاریا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێیوایە ئاستە بەرزەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکەی دەبێتە هۆی ئەوەی کە هێرشبەرەکانی ئەو یانەیە نیگەران ببن.

یاریزانەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ SPORTbible لەبارەی گەڕانەوەی دۆن بۆ یانەکەی پێشووی دەڵێت ” گەڕانەوەی یاریزانێکی لەم شێوەیە و بەم ئاستە بەرزە، بێگومان دەبێتە جێگەی نیگەرانی یاریزانانی هاوشێوەی کاڤانی و مارسیال، چونکە ئەوان باش دەزانن تاوەکو ئەو یاریزانە پۆرتوگالیە لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بێت، ئەستەمە لەلایەن سۆلشایەری راهێنەرەوە یارییان پێ بکرێت ”.

رۆناڵدۆ کۆتایی میرکاتۆی ئەم هاوینە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیای جێهێشتوو و دوای 12 ساڵ گەڕایەوە یانەکەی پێشووی و لە دوو یاری لەگەڵ مانچێستەر یونایتد سێ گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button