ئهمریکا
تیتی: بڕیاری ڕاگرتنی كلاسیكۆی بەرامبەر ئەرجەنتین بڕیارێكی دادپەروەرانە بوو
یاریگا-
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل تیتی پێی وایە ڕاگیرانی یاری كلاسیكۆی نێوان بەڕازیل و ئەرجەنتین بڕیارێكی دادپەروەرانە بووە.
وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل یاری نێوان ئەرجەنتین و بەڕازیلی ڕاگرت بەهۆی ئەوەی یاساكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشێلكراوە.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر پیرۆ ڕاهێنەری بەڕازیل ووتی: ڕاگرتنی یاری كلاسیكۆ بڕیارێكی دادپەروەرانە بووە و ڕێز لە یاساكان دەگرین ، تەندروستی هەمووان لە پێش هەموو شتێكەوەیە ، وەرزش گرنگە بەڵام پێوەرێكی گرنگتر هەیە كە تەندرووستی و یاسا لە پێشتر دێن.
هەروەها ووتیشی: پێوویستە ڕێزی پرۆتۆكۆڵ بگرین ئێمە ، ئێمە مامەڵە لەگەل ژیان دەكەین.
بەڕازیل پێشەنگی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوری گرتووە بە كۆكردنەوەی 21 خال و ئەرجەنتینیش لە پلەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ.