ئهوروپا
فەرمی: میرالیم پیانیچ پەیوەندی بە بێشكتاشەوە كرد

یاریگا-
بە شێوەیەكی فەرمی میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیوەندی بە ڕیزەكانی بێشكتاشی توركیەوە كرد.
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی بێشكتاش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی پیانیچی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك.
یانە توركیەكە لە % 33ی موچەی یاریزانەكە دەدات لە ماوەی ئەو ساڵەدا بڕی 2 ملیۆن و 750 هەزار یۆرۆ دەدەن بە یاریزانەكە و درێسی ژمارە 15 دەپۆشێت.
پیانیچ دوای پەیوەندیكردنی بە بێشكتاشەوە:
🦅 Kartal'ın hedefi her zaman zirvedir! @Miralem_Pjanic #HedefBenmişim 🎯 pic.twitter.com/KQWzry2fV1
— Beşiktaş JK (@Besiktas) September 2, 2021