خوولهکانی دیکە
ماڵپەر فەرمی مانچێستەر یونایتد لەکار کەوتووە

یاریگا–
دوای راگەیاندنی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، بەهۆی سەردانیکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەرانی بۆ ماڵپەری فەرمی ئەو یانەیە، چەند کاتژمێرێکە ماڵپەری ئەو یانەیە بەهۆی لۆدێکی زۆرەوە ناکرێتەوە.
نزیکەی کاتژمیڕیک لەمەوبەر بەفەرمی یاریزانەکەی پێشووی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا، دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە پرێمەرلیگ و بۆ وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەی پێشووی لەبەر دەکات، پاش ئەوەی هەواڵەکە بڵاوکرایەوە، خەڵکانێکی زۆر لە جیهان بەمەبەستی خوێندنەوەی بابەتەکە سەردانی ماڵپەری فەرمی یانەکەیان کرد، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەهۆی ئەو لۆدە زۆرەوە، ماڵپەرەکە لەکار بکەوێت.