یاریگا–
لیۆنێل مێسی، یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هەموو شتەکانی لە یانەکەی پێشووی بگوازێتەوە و خەڵاتێکی تاکە کەسی هێشتا لە کۆمۆدەکەی لە ژووری جل گۆڕینی ئەو یانەیە بەجێ ماوە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەو کاتەی لیۆ یاریزانی بارسێلۆنا بوو، هەندێ لە شتومەکەکانی لە کۆمۆدەکەی لە ژووری جل گۆڕینی ئەو یانەیە پاراستووە، بە ئومێدی ئەوەی دڵنیایە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێدەکاتەوە و پێویست ناکات ئەو خەڵاتەی دەست لێبدات، بەڵام لەناکاو هەموو شتێک پێچەوانە بووە و ئەو یاریزانە یانەکەی جێهێشت و دەرفەتی ئەوەشی نەبوو ئەو خەڵاتەی بباتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، خەڵاتەکە ناسناوی باشترین یاریزانی جامی خوان گامبەری ساڵی 2018ـیە، ئەو کات ئەو یاریزانە بەرامبەر بوکاجۆنیۆرز توانی گۆڵێک و ئاسیستێک بکات و وەکو باشترین یاریزانی جامەکە دیاری کرا.