ئه‌مریکائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

هاندەران بە لێشاو روو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی پاریس سانجێرمان دەکەن

Yariga App

یاریگا
دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات، هاندەران لە سەرانسەری جیهان بە لێشاو روو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئەو یانەیە دەکەن.

هەژمارەی فەرمی GiveMeSport بڵاویکردەوە تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، هەژمارەی فەرمی یانەی فەرەنسیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نزیکەی 3.2 ملیۆن فۆلۆوەرسی بۆ زیاد بووە، واتە هاندەران لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی پەیوەندی کردنی یاریزانەکەی تانگۆ بۆ ئەو یانەیە، فۆلۆوی هەژمارەکەی ئەو یانەیان کردووە.

لیۆنێل مێسی پێش ئەوەی بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانەوە بکات و ئەو کاتەی تەنها دەنگۆیەک هەبوو، بووە هۆی ئەوەی نزیکەی 1.2 ملیۆن هاندەر بۆ سەرجەم هەژمارەکانی ئەو یانەیە زیاد بن و ئێستاش رۆژانە ژمارەکان لە زیاد بووندان.

بابەتی زیاتر

Back to top button