ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

بڕگەیەكی تایبەت لە گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان

Yariga App

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

ڕۆژی ڕابردوو ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی كرد لەگەل پاریس سان جێرمان تا ساڵی 2023 و بە موچەی ساڵانەی 35 ملیۆن یۆرۆ.

بەپێی زانیاریەكانی TYCی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی بڕگەیەكی لە گرێبەستەكەی داناوە و ئەویش ئەوەیە كە میسی دەتوانێت بۆ یاری فەرمی و. دۆستانەكانی ئەرجەنتین یاری پاریس لەدەستبدات.

هەروەها ئەوەشی داناوە كە دەبێت ئاسانكاری بكرێت بۆ دەستەی پزیشكانی ئەرجەنتین كە بچنە ناو یانەكە بۆ چاودێریكردنی باری ئاسایی یاریزانەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button