یاریگا-
ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەڕانەوەی هاندەرانی بارسێلۆنا بۆ نێو یاریگاكان.
بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە جیرۆنا بباتەوە ، لە میانەی یاریە ئامادەكاریەكان بۆ وەرزی نوێ.
گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن جیرارد پیكێ و ڕای ماناگ و میمفیس دیپایەوە تۆمار كران.
لە دوای یاریەكەیان كومان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: دووەم یاری ئامادەكاریمان بۆ وەرزی نوێ ، دووەم بردنەوە ، هەستێكی نایابمان هەیە بە گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاكان ، بژی بارسا.