یاریگا-
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی تووشبوونی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.
یاریزانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید گەڕانەوە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەیان پێش دەستپێكردنەوەی یاریەكانی وەرزی نوێ.
ئەتلەتیكۆ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لر هەژماری فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند تەواوی دەستەی ئیدارەی یانەكە و یاریزانەكان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئەنجامداوە و تەنها پشكنینی جیۆفری كۆندۆبیا ئەرێنی بووە.
هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە دوای ئەوەی دەركەوتووە ناوەڕاستكارەكەی ڕۆخی بلانكۆس هەڵگری ڤایرۆسەكەیە ڕاستەوخۆ كەرەنتین دەكرێت لە ژێر ڕێنمایی پرۆتۆكۆڵە تەندروستیەكان.