
یاریگا-
پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ناوەڕاستكاری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئۆفەرێكی یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتكردەوە.
گرێبەستەكەی پۆگبا لەگەل شەیتانە سورەكان لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و یانە ئینگلیزیەكەش دەیەوێت لە یانەكە بیهێڵێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ” سەن ”ی بەڕیتانی پۆگبا ئۆفەرێكی مانچێستەر یونایتدی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و بە موچەی 350 هەزار پاوەند لە هەفتەیەكدا ڕەتكردەوە.
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە بۆ فرۆشتنی ناوەڕاستكارەكە مانچێستەر یونایتد دەیەوێت 50 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت.
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەستێرەكەی فەڕەنسادایە بەڵام بۆ گواستنەوەی نایەوێت زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ بدات.