ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا باسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی میسی دەكات

Yariga App

یاریگا-

خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كۆتا نوێكاریەكان سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەیان ئاشكرا دەكات.

گرێبەستەكەی میسی نزیكەی مانگێكە بەسەرچووە و لە ئێستادا یاریزانەكە بێ یانەیە.

لە كۆنگرەی ناساندنی میمفیس دیپای یاریزانی نوێی بارسێلۆنا لە پرسیاری نوێكردنەوەی گرێبەستی میسی لاپۆرتا ووتی: یاریزانەكە هەموو كاتێك دەڵێت دەیەوێت بەردەوام بێت ، ئەوەش هیچ گومانێك ناهێڵێتەوە.

هەروەها ووتیشی: ئێمە پێشكەوتووین لە گفتوگۆكاندا ، مانەوەی میسی خەونێكە خەریكە دەبێتە ڕاستی ، بۆ یاریكردن لەگەل ئەو یاریزانانەی وەك میمفیس دیپای.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە بارسا و میسی گەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی یانەكەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و كەمكردنەوەی %50ی موچەكەی بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە یانەكە كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button