
یاریگا-
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی زانیاری نوێی دەربارەی لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەستكەوتووە سەبارەت بە داهاتووی.
ماوەی چواردە ڕۆژە گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا كۆتایی هاتووە و لە ئێستادا یاریزانەكە بە بێ یانەیە و ئازادە لەوەی پەیوەندی بە چ یانەیەكەوە دەكات.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت لیۆنێل میسی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو و تا ساڵی 2026 گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە .
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە میسی بڕوای بە خۆیەتی كە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت لە یاریكردن.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە ئەفسانەكەی بلاوگرانا ئامادەیە بەڕێژەی %50ی موچەكەی ئێستا هەیەتی كەمی بكاتەوە ، لەبەر بارودۆخی دارایی یانەكە و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەشێوەیەكی فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕادەگەیەندرێت.