خوله‌کانی دیکە

بۆنوچی: قورسترین یاری ژیانم بوو

Yariga App

یاریگا-لیۆناردۆ بۆنوچی دەڵێت یارییەکەی ئیسپانیا قورسترین یاری ژیانی ئەو بەرگریکارە بووە.

ناوبراو ماوەی ١٦ ساڵە لە یاریگاکانی ئەورووپا یاری دەکات و ١١ ساڵیشە بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە، پاش بردنەوەیان بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئیسپانیا وتی “ئەمە قورسترین یاری بوو کە کردبێتم، پیرۆزبایی لە ئیسپانیا دەکەم بۆ ئەو ئاستەی نیشانیان دا بەڵام جارێکیتر ئیتاڵیا بە دڵ یاری کرد. هەوڵدان و تواناکانمان هەروەها بەخت یاوەربوون لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئێمەی گەیاندە کۆتایی. هەمیشە ئەو بردنەوەیەی زۆرترین هەوڵی دەوێت پڕ چێژترینە”.

ئیاڵیا و بۆنوچی لە یارییەکی ئەستەمدا توانیان شکست بە ئیسپانیا بهێنن و خۆیان بگەیەنە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، لە چاوەڕوانی براوەی دانیمارک و ئینگلتەران بۆ ئاشکرابوونی ناسنامەی رکابەرەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button