
یاریگا–
ئەمڕۆ بەشێکی زۆری یاریزانەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانای بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە یانەکەیان و دەست کردن بە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ، کۆتاییان بە پشووەکانیان هێنا و پشکنینە پزیشکیەکانیان تێپەڕاند.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ کۆتایی بە پشووی ئەو یاریزانانەی یانەکەیان هاتووە کە هیچ پەیوەندیەکیان بە هەڵبژاردەکانیان نەماوە و بەشێکی هەرە زۆری یاریزانەکانیش گەڕانەوە و دوای گەڕانەوەشیان بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانیان کردووە و بریاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێت 19:00 بە کاتی هەولێر بە سەرپەرشتی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری نوێ یانەکەیان، دەست بە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو یاریزانانەی کە تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان، ئەوانیش دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانیان دەگەڕێنەوە و بەشداری راهێنانەکان دەکەن.