ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

پۆگبا دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت

Yariga App

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بریاریداوە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە کە یانەی یۆڤێنتۆسی وڵاتەکەی ئامادەیە ناوەڕاستکارەکەی پێشوویان بۆ ریزەکانیان بگەڕێننەوە و خودی ئەو یانەیەش هەموو ئامانجی ئەوەیە وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکاتەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە خانمە پیرەکە پارەی گواستنەوەکەی بەردەست نیە و یانە ئینگلیزکەش داوای بڕێکی زۆر بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە دەکات.

پۆگبا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت، بۆیە ناتوانێت بەبێ رەزامەندی ئەو یانەیە هاوینی ئەمساڵ یانەکەی جێبێڵێت، ئەو یانەیەش بەرامبەر ئەوەی رێگەی پێ بدەن یانەکەیان جێبێڵێتل، داوای نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button