خوله‌کانی دیکە

ئیتاڵیا: دەچینە سەر ئەژنۆ بەڵام بڕوامان بە هەڵمەتەکە نیە

Yariga App

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند، بۆ یارییەکەی بەرامبەر بەلجیکا لە قۆناغی چارەگی کۆتایی یۆرۆ، یاریزانەکانیان دەچنە سەر ئەژنۆ.

بزووتنەوەی “ژیانی رەشپێستەکان گرنگە” تیمە وەرزشییەکانی ناچارکردووە بۆ چوونە سەر ئەژنۆ بەمەبەستی نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ رەشپێستەکان، هەر تیمێکیش رەتیبکاتەوە بە رەگەزپەرست لە قەڵەمی دەدەن.

لە روونکردنەوەیەکی ئیتاڵیا هاتووە “هەروەکو کاپتنەکەمان جیۆرجیۆ کلینی باسی کرد، ئێمە هاوڕانین لەگەڵ هەڵمەتەکە بەڵام نەمسا نەچوونە سەر ئەژنۆ و ئەوانەی ئێمەش بەپێوە بوون، بۆ دووبارەنەبوونەوە، ئێمەش بەرامبەر بەلجیکا دەچینە سەر ئەژنۆ بۆ رێزگرتن لە تیمی بەرامبەر ئەگەر ئەوان ئەو کارە بکەن”.

هەڵمەتەکە بۆچوونی جیاواز و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوەو بەشێک لە هەڵبژاردەکان بە تایبەت هەڵبژاردەکانی رۆهەڵاتی ئەورووپا ئامادەنین ملکەچی ئەو داواکارییە ببن.

بابەتی زیاتر

Back to top button