ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

بەرێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ دەچێتە میلان

Yariga App

یاریگا
خۆرخێ مێندێز، بەرێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی داهاتووی ئەو یاریزانە بریارە لە شاری میلانی ئیتاڵیا چاوی بە بەرپرسانی خانمە پیرەکە بکەوێت.

ماڵپەری کۆرێرۆ دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی نوسیویەتی کە بریارە سبەی چوار شەممە بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکارەکەی خانمە پیرەکە، بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی داهاتووی ئەو یاریزانە لە شاری میلان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە کۆ ببێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو ئەو یانەیە جێدێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات. چونکە بە گەڕانەوەی ئالێگری بۆ کورسی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە، دۆن ئامادەنیە لەو یانەیە بمێنێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە پێش ئەوەی مێندێز گەشتی شاری میلان بکات، لە شاری پاریس لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا کۆبووەتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە خولی فەرەنسا یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button