ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
فەرمی: سبەی دۆناروما پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات
یاریگا-سبەینێ جیانلویجی دۆناروما بەفەرمی پشکنینی پزیشکی بۆ پاریس سان جێرمان ئەنجام دەدات.
دۆناروما، پشکنینەکان هەر لە ئیتاڵیا ئەنجام دەدات بەهۆی ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی بۆ یۆرۆ و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵە.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، پاریس سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی داهاتووی مۆیس کینە کە یاریزانی ئێڤەرتۆنە و بە خواستن یاری بۆ پاریس دەکات، لیۆناردۆی بەڕێوبەری یانە فەڕەنسییەکە دەیەوێت بە خواستن بۆ وەرزێکی دیکە بیهێڵێتەوە.