یاریگا-
خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی دڵخۆشكەری بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا نارد سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەیان.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆكی بارسێلۆنا ووتی: من زۆر دڵنیام قاچەكانی لیۆنێل میسی بەردەوام دەبێت لە یاریكردن لە كامپ نۆو ، هیچ شتێكی دیكە قبول ناكەین جگە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
هەروەها ووتیشی: پێشبینی بیستنی وشەی نەخێر ناكەم لە میسی ، من كەسێكم میسی باش دەناسم ئەو دەیەوێت بمێنێتەوە ، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیكەین و ئامادەكاریەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بە باشی دەڕوات.
شایەنی باسە گرێبەستەكەی میسی لە كۆتایی ئەم مانگەدا بەسەردەچێت و تا ئێستا واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بلاوگرانا نەكردووە.