ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ڤاران گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە
یاریگا-رافایل ڤاران بڕیاری مانەوەی داوە لە ریاڵ مەدرید پاش رۆیشتنی سێرجیۆ رامۆس.
شەوی رابردوو لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا کاپتنی مێژوویی یانەکە سێرجیۆ رامۆس یانەکە جێدەهێڵێت، دوای ئەو هەواڵەش ماڵپەڕی مارکا راستەوخۆ رایگەیاند رافایل ڤاران گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
ڤاران پێی وابوو داهاتووی لە یانەکە روون نابێت بەهۆی زۆریی بەرگریکارەکانی یانەکە کە پێکهاتبوون لە رامۆس، ئالابا، میلیتاو و ناچۆ بەڵام رۆیشتنی یەکێک لە بەرگریکارە سەرەکییەکان چانسی یاریکردنی ڤاران بە بەرزی دەهێڵێتەوە.
بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بەشێکە لە پێکهاتەی سەرەکی وڵاتەکەی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا کە ئێستا بەڕێوەدەچێت.