یاریگا–
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” دەیەوێت پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 سزای هەرسێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس رابگەینێت.
رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی ئاشکرای دەکات کە لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا کۆتایی بە لێکۆلینەوەکانی لەسەر دۆسیەی هەرسێ یانەی کە بەردەوامن لەسەر بنیاتنانی خولێکی نوێ لە کێشوەرەکە و دەیانەوێت پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە بریارە هەینی داهاتوو دەست پێ بکات، سزاکان ئاشکرا بکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە ئەو سێ یانەیەش دوای هەڕەشەکانی یوێفا سکاڵایەکیان لە دادگای یەکێتی ئەوروپا تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەوانیش پێش دەست پێکردنی پاڵەوانتیەکە ئەنجامی سکاڵاکەیان بەدەست بگات.