ئیتاڵیا
لازیۆ لە ساری نزیک دەبێتەوە
یاریگا-یانەی لازیۆی ئیتاڵی و ماوریزیۆ ساری یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەکۆتا هێنا.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ساری یەکێکە لە کاندیدەکان و یانەکە چەند بژاردەیەکی دیکەشی لەبەردەم دایە. لازیۆ موچەی ٢.٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ راهێنەرەکەی پێشووی ناپۆلی، چێڵسی و یوڤێنتۆس دیاریکردووە بەڵام ئەو داوای ٤ ملیۆنی کردووە.
یەکێکی دیکە لە بژاردەکانی لازیۆ بۆ جێگرتنەوەی سیمۆن ئینزاگی نونۆ ئێسپیریتۆی راهێنەری پێشووی وۆلڤەرهامپتنە.
لازیۆ بەدوای راهێنەرێک دەگەڕێت پاش پەیوەندیکردنی سیمۆن ئینزاگی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە..