مانسینی لیستی سەرەتایی ئیتاڵیای بڵاوکردەوە

یاریگا–
رۆبێرتۆ مانسینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە مەبەستی بەشداری کردن لە یۆرۆی2020 بڵاوکردەوە و بریارە دوو یاریزان لە لیستەکە دوور بخرێنەوە.
هەژماری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا لیستی ناوی ئەو 28 یاریزانەی بلاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای داهاتوو بانگهێشت کراون و لیستەکە ناوی 28 یاریزانی تێدایە و بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو ناوی دوو یاریزان لە لیستەکە دوور بخرێتەوە، چونکە هەڵبژاردەکانی بەشدار لە پاڵەوانتیەکە تەنها دەتوانن ناوی 26 یاریزان تۆمار بکەن.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی تورکیا، وێلز و سویسڕا دەبێتەوە و لە یەکەم یاری کۆمەڵەکەش یازدەی مانگی داهاتوو لە یەکەم یاری پاڵەوانتیەکە لە یاریگای ئۆڵمپیکۆ رۆما لە پایتەختی وڵاتەکەیان رووبەڕووی هەڵبژاردەی تورکیا دەبنەوە.