عێراقکوردستان

خولی کوردستان بەرەو یەکلا کەرەوە هەنگاو دەنێت، لە هەولێر و سلێمانی یاری لوتکە ئەنجامدەدرێت

Yariga App

یاریگا- 

لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان _ قۆناغی کۆتایی، وابڕیارە بەیانی یەکشەممە دوو یاری لوتکە لە هەولێر و سلێمانی ئەنجامبدرێت.

لە شاری هەولێر و تایبەت لە یاریگای یانەی برایەتی سبەی کاتژمێر 5ی ئێوارە یانەی برایەتی میوانداری یانەی هەندرێنی هاوشاری دەکات، برایەتی ئەمساڵ بە پێکهاتەی دووەمی بەشداری خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاقی کردووە بەنیازی ئەوەی لە خولی نایابی کوردستان ئەنجامی باش بەدەست بێنێت کە ئێستا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە جیاوازی گۆڵ هاوشانی یانی شێروانە کە هەریەکە و خاوەن 12 خاڵن، یانەی هەندرێنیش نایەوێ لە کێبڕکێی لوتکە داببڕێت و بە 11 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دایە و بە بردنەوەی لە برایەتی ڕەنگە بچێتە پێشەنگی ڕیزبەندیەکە..

لە شاری سلێمانی و تایبەت لە یاریگای ئاشتی، یانەی سیروانی نوێ میوانداری یانەی شێروانەی سەرووی ڕیزبەند دەکات، سیروان لە سێ یاری ڕابردووی نەیتوانیوە سەرکەوتن تۆماربکات، جگە لەوەش بەفەرمی دوویاریزانی سەرەکی لەدەستداوە بەهۆی پێکان ئەوانیش بریتین لەهەریەک لە ( سۆران عەبدوڵا و شادومان سەباح) کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوە لە ئەنجامە باشەکانی یانەکە لەوەرزی ئەمساڵ، سیروان بە 11 خاڵ لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکە دێت.
یانەی شێروانەی خاوەن پلەی یەکەمیش لەم یاریە دەیەوێت سود لە وەستانی خولی نایابی عێڕاق وەربگرێت و بۆ ئەم مەبەستەش یاریزان مستەفا مەحمودی یاریزانی یانەی کارەبای هێناوەتە ڕیزەکانی و لە پێشوەریش گۆڵپارێزێکی یانەی سەناعات کارەبایی و ئەنەس مالیکی یاریزانی پێشوی خۆی هێناوەتە ڕیزەکانی، شێروانە دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆی و گەرمیان ببێتە پاڵەوانی خولەکە و تاڕادەیەکی باش یاریەکەی بەیانی چارەنوسی دیاری دەکات، شێروانە بە 12 خاڵ لە پلەی یەکەمی خولی نایابی کوردستانە.

لە پیرمام یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەگەڵ زاخۆ ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، ئەم یاریە هاوشێوەی یاری دۆستانەیە لەبەرئەوەی هەردوویانە لە کێبڕکێی خولەکە هیوایان نەماوە، پێشمەرگە بە 6 خاڵ لە پلەی پێنجەم دایە و زاخۆش بە 4 خاڵ لەپلەی شەشەم و کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button