ئیسپانیا
هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ ماڵئاوایی زیدان رێکناخرێت
یانەی ریاڵ مەدرید راستەوخۆ زینەدین زیدان بەڕێدەکات بە بێ هیچ بۆنە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی فەرمی.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید نیگەرانە لە بڕیاری یەکلایانەی زیدان بۆ جێهێشتنی یانەکە و هەربۆیە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ رێکناخرێت، ئەمە جگە لەوەی دووهەم جارە زیدان یانەکە جێدەهێڵێت و ئەوەش هۆکارێکی دیکەیە.
ئەمڕۆ زینەدین زیدان بەفەرمی بڕیاریدا ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و تا ئێستا وێستگەی داهاتووی نادیارە.