ئیتاڵیا
فەرمی: بەڕێوبەری گشتی یوڤێنتۆس دوای ١١ یانەکەی جێهێشت
یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس رایگەیاند فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری گشتی یانەکەیان گرێبەستی بۆ نوێناکرێتەوە.
لە بەیاننامەی فەرمی یانەکەدا هاتووە پاش ١١ ساڵ لە کاری بەردەوام و سەرکەوتن و سۆزێکی زۆر بۆ کارەکەی، فابیۆ پاراتیچی یانەکە جێدەهێڵێت. ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندریە ئانیێلی سەرۆک چاویان بەیەک کەوتووە و بڕیاردرا گرێبەستەکەی نوێنەکرێتەوە کە لە ٣٠-٦-٢٠٢١ بەسەردەچێت.
ناوبراو ساڵی ٢٠١٠ لە سامپەدۆریاوە هاتە یوڤێنتۆس. سەرەتا وەکو رێکخەری تەکنیکی دەستبەکاربوو، دواتر پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ بەڕێوبەری وەرزشی. لە ٢٠١٨دا بووە بەڕێوبەری گشتی یانەکە.