ئه‌وروپائیتاڵیا

پێنج راهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرەوەی کۆنتی

Yariga App

یاریگا
واپێدەچێت ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی بێنێت و ئەم یانەیەش پێنج راهێنەری وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشانکردووە.

ماڵپەری TMW ئاشکرای کردووە کە کارگێرئ نێرازۆری گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی راهێنەرەکەیان پۆستەکەی جێدێڵێت، بۆیە چەند راهێنەرێکیان بۆ شوێنگرەوەی دەست نیشان کردووە ئەوانیش هەر یەکە لە ئالێگری، میهایلۆڤیچ، ئینزاگی، ساری و فۆنێسکان و چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو یەکێکیان ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە.

کۆنتی بەهۆی هەندێک کێشەی هونەری بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و دەنگۆیەکیش هەیە وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button