ئیتاڵیا
رانیێری سامپەدۆریا جێدەهێڵێت
یاریگا-کلاودیۆ رانیێری راهێنەری یانەی سامپەدۆریا بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە لە کۆتایی وەرز یانەکە جێدەهێڵێت.
چەند مانگێکە رانیێری و سامپەدۆریا لە گفتوگۆدان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت رانیێری بڕیاریداوە لە یانەکە نەمێنیتەوە.
کلاودیۆ لە ٢٠١٩دا جێگەی ئیسوبیو دی فرانسیسکۆ ی گرتەوە و لە ٧٠ یاریدا تەنها ٢٥یانی بردووەتەوە.
دییان ستانکۆڤیجی ئەستێرەی پێشووی ئینتەر، پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی رانیێری.