عێراقکوردستان

دهۆک توشی دۆڕانێکی قوڕس هات، برایەتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی براوە بوو

Yariga App

یاریگا- 

لە کۆمەڵەی دووەمی یاریەکانی خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق، یانەی دهۆک لەدووەم یاری خۆیدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی توشی دۆڕانێکی سەخت هات بەرامبەر یانەی ڕوممادی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر.

ئەوە یەکەم دۆڕانی دهۆكە لەخولەکە دوای ئەوەی گەڕی یەکەم براوە بوو لەگەڵ پێشمەرگەی سلێمانی، ئێستا دهۆک خاوەن سێ خاڵە.

لەهەمان کۆمەڵە دا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە نێو یاریگای خۆیدا بەگۆڵێک یەکسان بو لەگەڵ یانەی ناسڕیە، پێشمەرگە لە دوویاریدا خاوەنی یەک خاڵە.

لە یاریەکی دیكەی کۆمەڵەی یەکەمی خولەکە یانەی برایەتی دوای دۆڕانی لە یاری یەکەمدا بەرامبەر یانەی دیفاع مەدەنی، برایەتی ئەمڕۆ لە شاری ناسڕیە سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەست هێنا بەرامبەر یانەی سوق الشیوخ بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر، برایەتی لەدوو یاریدا خاوەنی سێ خاڵە.

گازی باکوور کە لەهەمان کۆمەڵەی یانەی برایەتیە دووچاری دۆڕان هات بەرامبەر یانەی کوفە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر، گاز لە هەردوویاریدا دۆڕاوە و هیچ خاڵێکی نیە.

یانەی نەورۆز دوای سەرکەوتنی لە یاری یەکەمدا ئەمجارە توشی دۆڕان هات بەرامبەر یانەی عفکی شاری دیوانیە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، نەورۆز لە دوو یاریدا خاوەنی سێ خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button