یاریگا-
پەیامی ئیدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای ئەو ڕووداوانەی لە یاریەكەی شەوی ڕابردوو بەرامبەر چێڵسی ڕوویدا.
ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر چێڵسی شكستیهێنا و ماڵئاواییان كرد لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و دوا بە دوای یاریەكەدەركەووتن و پێكەنینی هازارد لەگەڵ یاریزانانی چێڵسی هەرای نایەوە.
ڤیدیۆی دیمەنەكە:
سەبارەت بەو ڕووداوانە ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی بەلجیكا هاتە دەنگ و لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:
” زۆر داوای لێبوردن ئەكەم ، زۆر ڕاو و بۆچوونم لەسەر خۆم خوێندەوە ، هیچ ئامانجێكم نەبووە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە خۆم بڕەنجێنم ، هەمیشە خەونی من بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید یاری بكەم ، هاتووم بۆ ئێرە بۆ بردنەوە ، هێشتا وەرز تەواو نەبووە و ئێستا دەبێت پێكەوە بۆ لالیگا بجەنگین ، بژی مەدرید ”.