یاریگا–
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری کەتەلۆنی یانەی سەدی قەتەری تەنها بەو مەرجە دەتوانێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵێت کە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوای لێ بکات ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بەپێچەوانەوە دەنگۆکانی ماوەی رابردوو بڵایکردەوە، راهێنەرە کەتەلۆنیەکەی یانە قەتەرییەکە تاوەکو کۆتایی مۆندیالی 2022 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی کە باس لەوە دەکەن دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەو راهینەرە هەرکاتێک لەلایەن یانەکەی پێشووی داوای ئەوەی لێکرا ئەرکی راهێنەرایەتیان بگرێتە ئەستۆ، دەتوانێت یانەکەی جێبڵێت و یەکێک لە مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە رابردوو ئەم مەرجە بووە.
چاڤی لەوەتەی ساڵی 2015 راهێنەرایەتی یانەی سەدی قەتەری دەکات و ئەم وەرزە یانەکەی هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ماڵئاوایی کرد، بۆیە دەنگۆیەکە هەیە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.