پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریە ئاگرینەكەی نێوان سیتی و پاریس
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی بۆ یاریە چارەنووسسازەكەیان.
ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی كوردستان لە یاریگای ئیتیحاد لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مانچێستەر سیتی میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات.
بە پێی سەرچاوەكان پۆچەتینهۆ لە پێكهاتەی سەرەكی یاری بە هێرێرا دەكات لە جێگای ئیدریسا گانا گای كە لە یاری چوون بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە:
– مانچێستەر سیتی:
ئیدێرسۆن ، زیچینكۆ ، دیاز ، ستۆنز ، والكەر ، گوندۆگان ، ڕۆدری ، سێلڤا ، فۆدین ،دی برۆین ، ڕیاز مەحرەز.
– پاریس سان جێرمان:
ناڤاس ، بەیكەر ، كیمبیپی ، ماركینهۆس ، فلۆرێنزی ، هێرێرا ، پاریدیس ، ڤێراتی ، دی ماریا ، مباپی ، نەیمار.
شایەنی باسە مانچێستەر سیتی توانی یاری چوون لە یاریگای باخچەی شازادەكان لە بەرژەوەندی خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی پێبهێنێت.
لەم گرافیكەدا ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەردوو یانەكە ببینە: