یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە سوپەرلیگ نەکشێتەوە و لەگەڵ ریاڵ مەدرید هاوپەیمان بن تاوەکو بڕیاری کۆتایی دەدرێت.
بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بۆچوونی بارسێلۆنا ئەوەیە سوپەرلیگ لە رووی وەرزشی و دارایی قازانجێکی زۆری دەبێت بۆ یانەکە و دەیانەوێت بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ رێکخستنی پاڵەوانیتییەکە.
جگە لەوەش، بڕیاری بەشداریکردن لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی بۆردی یانەکەوە دراوە و تەنها بۆ بڕیاری ئەو بۆردە دەتوانرێت هەڵبوەشێتەوە نەک سەرۆک یاخود یەک کەسایەتی.
کاردانەوەکانی سوپەرلیگ بەردەوامن و نوێترین پێشهاتەکانیش دژی بەڕێوەچوونی ئەو خولەن، بە تایبەت دوای کشانەوەی فەرمی مانچێستەر سیتی و ئەگەری کشانەوەی یانە ئینگلیزییەکانی دیکە.